جێگری سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە تیمێکی هاوپەیمانان کرد
ڕۆژى چوارشهممه ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، هۆشمەند حهیدەر ڕەشید، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە ، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ ڕۆبن، ڕاوێژکاری سەربازيی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و تیمێکی یاوەری کرد.
لە دیدارێکدا، کە مێجەر ئاد و مێجەر مارتن، ئەفسەری لۆجستيی ئەڵمانیايى بۆ وەزارەتی پێشمەرگە ئامادەی بوون، کۆڵۆنێڵ رۆبن کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی ڕاگەیاند و کۆڵۆنێل سباستیان برۆست ـی وەک جێگرەوەی خۆی بۆ بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی لە هەرێم و وەزارەتی پێشمەرگە ناساند. دواتر لە کۆبوونەوەیەکدا، باس لە کارەکانی هەردوو بنکەی کاروباری کارگێڕی (بنکە ئەسنادی سلێمانی و دهۆک) و چۆنیەتی بەرەوپێشبردنی کارەکانیان کرا، هەروەها باس لە کاری کۆگهکان و هۆکارەکانی گواستنەوە و کارکردن بۆ بەداتاکردن و سیستەماتێککردنی کارەکانیان کرا.
جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، سوپاس و پێزانینی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگەی بە تیمی دەستەی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان گەیاند و ئامادەیيی وەزارەتیشى نیشان دا، لەپێناو پێشخستنی کاروبارەکان و بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکان.