خولەکانی فێربوونی زمانی ئەڵمانیايى له وهزارهتى كاروبارى پێشمهرگه بهردهوامييان پێ دەدرێت
ڕۆژى سێشهممه ۱۷ی کانوونی یەکەمی ۲٠۲٤، بەشی تەکنەلۆجیا و زمانەکانی بەڕێوەبەرایەتيی چاکسازی، کۆبوونەوەیەکی کۆمەڵایەتیيان لەگەڵ هێزەکانی ئەڵمانیا كرد.
لەم کۆبوونەوەیەدا ژمارەیەک ئەفسەر و کارمەندی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە، لەگەڵ ئەفسەران و کارمەندانی هێزی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان گفتوگۆیەکی کراوەی تایبەت بە فێربوونی زمانی ئەڵمانيايى ئەنجام دا.
شایانی باسە، بەڕێوەبەرایەتيی چاکسازيی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە و هێزەکانی ئەڵمانیا بەردەوامی بە چالاکيی خولەکانی فێربوونی زمانی ئەڵمانيايى لە وەزارەتی پێشمەرگە دهدهن.
ئەو جۆرە کۆبوونەوە کۆمەڵایەتیيانه بۆ گۆڕینەوەی شارەزایيی فێرخوازانه لە کولتوور و زمانی ئەڵمانيايى، وەک دەرفەتێک بۆ بەکارهێنانی زمانەکان بە شێوازێکی پراکتیکی دهبينرێت.