Skip to the content

سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا کرد

ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ تۆماس ریتەر، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و تیمێکی یاوەری کرد.
لەو دیدارەدا، کە لیوا روکن محەمەد سەعید، بەڕێوەبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی وەزارەت و کۆڵۆنێڵ ئەنتۆنیۆ، بەرپرسی پەیوەندییەکانی سوپای ئەڵمانیا ئامادەی بوون، پلانی نوێی سوپای ئەڵمانیا لە پرسی هەماهەنگیکردن لەگەڵ هێزی پێشمەرگە و دوایین گۆڕانکارییەکانی پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و هەوڵە نەپساوەکانی وەزارەت لەمبارەیەوە تاووتوێ کرا.
سەرۆکی ئەرکان جەختی کردەوە لەسەر گرنگیدانی زیاتر بە پەیوەندییەکانی نێوان هێزی پێشمەرگە تیمی ڕاوێژکارانی سوپای ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان، لە بەرانبەر بەهێزکردنی توانای سەربازیی هێزی پێشمەرگە و دڵنیاییشدا کە هەوڵەکانی وەزارەت لەبواری چاکسازی هەنگاوی باشی بڕیوە و بەدەنگەوەهاتنی لایەنەکانیش زامنی سەرکەوتنی ئەم پرۆسەیە دووپات دەکاتەوە.