سەرۆکی دادگەی سەربازیی یەک گفتوگۆیەکی یاسایی‌ی تایبەت بە سروشتی داوای سەربازی ئەنجام دا
ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی کانوونی یەکەمی ۲۰۲٤، بە ئامادەبونی کوردەوان نەقشبەندی، سەرۆکی دادگەی سەربازیی یەک و لیوا روکن سەلیم سورچی، بەڕێوەبەری جموجۆڵی سەربازی و ژمارەیەک لە مامۆستایان و قوتابییانی کۆلێژی یاسا، هۆبەی دڵنیایی جۆریی کۆلێژی یاسا، به سه‌رپه‌رشتیی د. عیماد فەتاح ئیسماعیل، مامۆستا له به‌شی یاسا، دیبه‌یتێکی یاسایی‌ی تایبه‌ت به سروشتی داوای سه‌ربازی (طبیعة الدعاوي العسكریة) بۆ دادوه‌ر (كورده‌وان نه‌قشبه‌ندی) ئەنجام دا.
له سه‌ره‌تای دیبه‌یته‌كه‌دا، كورده‌وان نه‌قشبه‌ندی بەوردی باسی بابه‌ته‌كه‌ی بۆ ئاماده‌بووان کرد. دواتر بەشداربووان بە پرسیار و پێشنیار و سەرنجی خۆیان دیبەیتهکەیان دەوڵەمەندتر کرد.
لە کۆتاییدا، سوپاس و ڕێزلێنان له لایه‌ن د. بەختیار صابر بایز، ڕاگری کۆلێژ پێشکەش بە دادوه‌ر كورده‌وان نه‌قشبه‌ندی و لیوا روکن سەليم سورچی کرا.