سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی پشتگیريی بەردەوامی ئەڵمانیای بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان کرد
ڕۆژى پێنجشەممە 12ى كانوونى دووه‌مى 2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی جەعفەر شێخ مستەفا، جێگرى سەرۆکی هەرێمی کوردستان، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زيرى كاروبارى پێشمه‌رگه، فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکان، باڵيۆزى ئه‌ڵمانيا له عێراق و نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ئه‌ڵمانيا، پێشوازی لە بۆریس پیستۆریەس، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا کرد.
لە دیدارێکدا، دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سووريا، کاریگەری و لێکەوتەکانی لەسەر ئەرک و چالاکیی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش و دۆخی گشتیی عێراق تاووتوێ کران، هەروەها له‌بارەی پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان لە بوارە جياكاندا، بیروڕا ئالوگۆڕ كرا.
نێچیرڤان بارزانی، سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتگیریی بەردەوامی ئەڵمانیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە هه‌موو بوارەکاندا دووپات کردەوە و ستايشى ڕۆڵی ئەڵمانیای لە پشتیوانیکردنی عێراق و هه‌رێمى كوردستان لە شەڕی دژی داعشدا كرد، هه‌روه‌ها هاوكاريى هێزه‌كانى ئه‌ڵمانياى له پرۆسه‌ى يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه و يارمه‌تييه‌كانى ئه‌ڵمانياى بۆ پێكهاته‌كان، به تايبه‌تى ئێزدييان بەرز نرخاند.
وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا جەختی لە پابەندیی وڵاتەکەی بۆ بەردەوامیی پشتگیری و فراوانکردنی هاریکاریی هاوبەشی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا کردەوە. هه‌روه‌ها خۆشحاڵيى خۆى به ئه‌ركى هێزه‌كانيان له هه‌رێمى كوردستان نيشان دا و دووپاتى كرده‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بن.
هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرى دیکەی کۆبوونەوەکە بوون.