فەرماندەی فیرقەی چواری پیادە پێشوازی لە شاندێکی هاوپەیمانان کرد

ڕۆژى دووشهممه ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، لیوا روکن زاتیار حهسهن، فەرماندەی فيرقەی چواری پیادە، پێشوازی لە کاپتن کێڤن، ڕاوێژکاری هێزەکانی ئەمهریکا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا، کە جێگری فەرماندەی فیرقە و ئەفسەرانی بارەگای فیرقە ئامادەى بوون، گفتوگۆ لەبارەی گرنکيی هاوکاری و هەماهەنگیيەکانی نێوان هەردوولا كرا و جەخت لە بەردەوامی هاوکارییەکان كرايهوه، بە مەبەستی باشترکردن و بەرەوپێشبردنی کاروباری فیرقەکان.
دواتر بۆ لە نزیکەوە ئاگهداربوون لە ڕەوش و کاروبارەکان، بە شێوەیەکی مەیدانی لە سنووری کاروچالاکییەکانی فیرقەی چوار، سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەیان بەسەرکردەوە.