Skip to the content

لە بارەگای فیرقەی سێی پیادەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە كۆتايى به‌ خولێکی کۆمپیوتەر هات

ڕۆژى دووشه‌ممه‌ ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، لە بارەگای فیرقەی سێی پیادە، کۆتایی بە خولێکی کۆمپیوتەر هات، کە بۆ ژمارەیەک ئەفسەر و کارمەندانی بەشە جیاوازەکانی فیرقەكه‌ کرابووەوە.
خولەکە بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردەوام بوو، ژمارەیەک لە ئەفسەر و کارمەندی فیرقەی سێی پیادە بەشداربوون، كه‌ لەلایەن ئەفسەر و کارمەندانی بەشی ئاى تى فیرقەوە وانەکان بە شێوەی تیۆری و پراکتیکی گوترانەوە.