لە بنکەی مەشقی پیادەی دهۆک کۆتایی بە خولێکی مەشق و ڕاهێنان هات
لە چوارچێوەی پلانی ساڵانەی بەڕێوەبەرایەتیی مەشقی سەربازی، ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، لە بنکەی مەشقی پیادەی دهۆک، کۆتایی بە خولێکی مەشق و ڕاهێنانی پێشکەوتوو هات.
لەم خولەدا ٢٢٨ پێشمەرگەی لیوای ٢١ی فیرقەی یەکی پیادەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بەشدار بوون، کە بە شێوەی تیۆری و پراکتیکی مەشق و ڕاهێنانیان کرد.