لە بەڕێوەبەرایەتيی چاکسازيی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە خولێکی زمانی ئیتاڵیايى کۆتایی هات
ڕۆژى يهكشهممه ۸ی کانوونی یەکەمی ۲٠۲٤، بە ئامادەبوونی لیوای ئەندازیار نەبەز صلاح، بەڕێوەبەری چاکسازی و کۆڵۆنێڵ سیرۆ فۆرتێ، فەرماندەی هێزەکانی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک ئەفسەری باڵای وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە و هێزەکانی ئیتاڵیا، ڕێوڕەسمی کۆتاییهاتنى خولێکی زمانی ئیتاڵیايى، لە بەشی تەکنەلۆجیا و زمانەکانی بەڕێوەبەرایەتيی چاکسازی بەڕێوەچوو.
لە ڕێوڕەسمەکەدا، بەڕێوەبەری چاکسازی گوتەیەکی پێشکەش کرد و تیایدا سوپاسی پاڵپشتی و هاوکارییەکانی هێزەکانی ئیتاڵیای کرد، بۆ بەرەوپێشبردنی ئەفسەران و کارمەندانی وەزارەتی پێشمەرگە، چ لە ڕووی مەشق و ڕاهێنان و پێشکەشکردنی ئاسانکاری بۆ بەڕێوەبردنی ئەو خولە، هەروەها هیوای خواست لە پاڵپشتيی زیاتری هێزەکانی پێشمەرگە بهردهوام بن، بە دابینکردنی ڕاوێژکاری سەربازيی پسپۆڕ، بۆ پێشخستنی پرۆژەکانی چاکسازيی وەزارەتی پێشمەرگە.
فەرماندەی هێزەکانی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان خۆشحاڵيی خۆی پێشان دا و بەڵێنی دا بەردەوام بن لە هاوکاری و پاڵپشتیيەکانیان بۆ وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە.