لە فیرقەی یەکی پیادە سیمینارێکی هۆشیاری بەڕێوەچوو
ڕۆژی یەکشەممە ١٥ کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، لە بارەگەی فیرقەی یەکی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، لەلایەن بەرپرسی ڕاگەیاندن و هۆشیاریی فیرقەکەوە، سیمینارێکی هۆشیاری بەڕێوەچوو.
لە سیمینارەکەدا کە ژمارەیەک پێشمەرگەی بارەگەی فیرقە ئامادەی بوون، تیشک خرایە سەر دوایین گۆڕانکارییە سەربازی و سیاسییەکانی ناوچەکە، هەروەها باس لە بارودۆخی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەکە و مۆڕال و ئامادەباشیی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێک کرا.