Skip to the content

لە یەکە سەربازییەکانی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە ڕۆژی ئاڵا بەرز ڕاگیرا

ڕۆژى سێشه‌ممه‌ ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، لە وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە و سەرجەم یەکە سەربازییەکانی هێزەکانی پێشمەرگە، یادی ڕۆژی ئاڵای کوردستان بەرز و پیرۆز ڕاگيرا.
شایانی باسە پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی ١٩٩٩دا، ڕۆژی ١٧ی کانوونی یەکەمی هەموو ساڵێکی، وەک ڕۆژی ئاڵای کوردستان دیاری کردووە، ساڵانە لەو ڕۆژەدا بۆ ڕێزگرتن و بەرزڕاگرتنی ئه‌و ئاڵايه‌، مەراسیمی جۆراوجۆر ڕێک دەخرێت.