Skip to the content

وەزیری کاروباری پێشمەرگە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە

ئەمڕۆ سێشەممە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زایینیی ٢٠٢٥، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری کاروباری پێشمەرگە، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە، کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی؛
بە گەرمی پیرۆزبایی هاتنی ساڵی نوێی زایینی، لـە خەڵکی کوردستان و جیهان دەکەم. بە تایبەتـی پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و زیندانییانی سیاسی و تێکۆشەرە دێرینەکان دەکەم.
هیواخـوازم ساڵی نوێ، پڕ لـە دەستکەوتی زیاتر و خێر و خۆشگوزەرانی و ئارامی بێت بۆ گەلەکەمان، هەروەها کۆتاییهاتنی ناخۆشی و گرفت و قەیرانەکان بێت لە هەرێمی کوردستان و ئاشتیی هەمیشەیی بۆ تەواوی گەلانی جیهان.

شـۆڕش ئیسماعیل
وەزیری کاروباری پیشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤