ڕۆژی ئاڵای کوردستان لە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بەرز ڕاگیرا
ڕۆژی سێشەممە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، بە ئامادەبوونی لیوا روکن بەختیار محەمەد سدیق، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و ژمارەیەک لە ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگە، له مه‌راسیمێكدا، ڕۆژی ئاڵای کوردستان به‌رز ڕاگیرا.
له‌و مه‌راسیمه‌دا، ئەمینداری گشتیی وەزارەت ئاماژەی بەوە دا کە؛ ئه‌م ئاڵایه‌ی ئه‌مڕۆ له كوردستاندا به به‌رزی ده‌شه‌كێته‌وه، ئاواتی له‌مێژینه‌ی ده‌یان و سه‌دان هه‌زار نیشتمانپه‌روه‌ر و ڕۆڵەی ئەم نیشتمانە بووە، كه به هیوا بوون ڕۆژێك ئاڵای ئازادیی كوردستان بە بەرزی ببینن، ئەمینداری گشتی گوتیشی: ئه‌مڕۆ به‌شانازییه‌وه به‌ڵێن دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه بۆ هه‌میشه ئاڵای كوردستان به‌به‌رزی ڕاده‌گرین و ئاڵا ڕه‌مزی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كه و ئێمه‌ی كوردیش خاوه‌ن ئاڵای تایبه‌تی خۆمانین، کە بە خوێنی سەدان هەزار ڕۆڵەی ئەم نیشتمانە بەدی هاتووە.