کۆبوونەوەی وەرزيی ڕاگەیاندن و هۆشیاريی فیرقەکانى وهزارهتى پێشمهرگه بەڕێوەچوو
ڕۆژى دووشهممه ۲ی کانوونی یەکەمی ۲۰۲٤، بە ئامادەبوونی لیوا عوسمان محهمهد، بەڕێوهبەری گشتيی ڕاگەیاندن و عهمید شوان مهحموود، جێگری بەڕێوهبەری گشتی، کۆبوونەوەی وەرزيی بەشی ڕاگەیاندن و هۆشیاريی فیرقەکانی پیادەی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە لە بارەگهی بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی ڕاگەیاندن و هۆشیاری بەڕێوەچوو.
بەڕێوەبەر و جێگری بەڕێوبەری گشتيی ڕاگەیاندن و هۆشیاری، تیشکیان خستە سەر گرنگيی بەشی هۆشیاری و ڕاگەیاندن و کار و چالاکییەکانی ڕابردوویان خستەڕوو، هەروەها لە گوتەکانیان جەختیان لەسەر ڕێکخستنی بەشەکان و دەستنیشانکردنی کەسی شیاو کردەوە، لهپێناو پێشکەشکردنی خزمەتی باشتر بە هێزەکانی پێشمەرگە.
لە کۆبوونەوەکەدا، بەڕێوەبەرانی هۆشیاری و ڕاگەیاندن، سەرنج و تێبینیەکانیان خستنەڕوو و گوێ لە تێبینی و سەرنجەکانی بەشداربووان گیرا و تێبینیيەکانیان بەهەند وەرگیران، بڕیاریش درا کە ئەم کۆبوونەوانە وەک بەشێک لە زنجیرە کۆبوونەوەکانی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە و بەڕێوبەرایەتيی گشتيی ڕاگەیاندن، بۆ پشتیوانیکردنی بەشی هۆشیاری و ڕاگەیاندنی فیرقەکان بەردەوامييان پێ بدرێت.