کۆبوونەوەی ڕشتە جیاوازەکانی هێزەکانی پێشمەرگە بەڕێوەچوو
ڕۆژی چوارشهممه ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، بە سەرپەرشتيی عهمید ئهحمهد صادق، بەڕێوەبەری ڕشتەکان، یەکەم کۆبوونەوەی هەماهەنگی و پەرەپێدانی ڕشتە جیاوازەکان بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەران و ئەفسەرانی پەیوەندیدار لە بەڕێوەبەرایەتيی ڕشتەکان، گەیاندن، مەشق و ئای تی بهڕێوهچوو. بەرنامە و پلانی بەڕێوەچوونی یەکەم خولی ڕشتەکان لە وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە، بۆ ئەفسەرانی تازەپێگەیشتوو لە چوارچێوەی بەرنامەی مەشقی ساڵی ۲۰۲٥ی بەڕێوەبەرایەتيی مەشقی سەربازيی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە جێگیر کرا.