Skip to the content

دەستکەوتەکانمان بە خوێنی شەهیدان و قوربانیدانی هەزاران بنەماڵەی شەهید بەدی هاتوون

ڕۆژى ١١ی شوباتی ٢٠٢٤، فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە دیوانی وەزارەت، پێشوازی لە بنەماڵەی شەهید کاکە و کەسایەتیى ناسراو و فەرماندە و تێکۆشەری دێرین جەوهەر قەهار، باوکی شەهیدی فەرماندە عقید (قەهار جەوهەر قەهار)، فەرماندەی پێشووی فەوجی١ی لیوای ١٨ی پیادە کرد.

لەدیدارێکدا، کە جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە و ڕاوێژکاری باڵای وەزارەت ئامادەی بوون، سەرۆکی ئەرکان وێڕای  بەخێرهێنان لە باوکی شەهید، ئاماژەی بە ڕۆڵی پڕ لە سەروەری و قوربانیدانی بنەماڵەی شەهید کاکە لەپێناو پاراستنی خاکی پیرۆزی کوردستان کرد و ڕایگەیاند: "دەستکەوتەکانمان بە خوێنی شەهیدان و خەبات و قوربانیدانی هەزاران بنەماڵەی شەهیدی ئەم نیشتیمانە بەدی هاتوون" پێویستە ئێمەش درێژەپێدەری هەمان ڕێگه‌ بین بۆ ئەوەی پارێزگاری لە دەستکەوتەکانی ئەم هەرێمە بکەین.
لەلایەن خۆیەوە باوکی شەهید، سوپاسگوزاری هەوڵ و پاڵپشتیيەکانی سەرۆکایەتیى ئەرکان و وەزارەتی پێشمەرگە بوو، دووپاتی کردەوە کە خۆیان بە بەشێک لە مێژووی بەرخودان و خەباتی لەمێژینەی کورد دەزانن دژ بە نەیارانی خاکی پیرۆزی کوردستان.