زنجیره سمیناره‌كانی یاسای ناکۆکيی چەکداری لە لیواكانی پیادە به‌رده‌وامه
ڕۆژى دووشه‌ممه ٢٦ى شوباتى ٢٠٢٤، لە درێژەی کار و چالاکیيە هاوبەشەکانی بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی ڕاگەیاندن و هۆشیاريی نیشتمانيی وەزارەتی پێشمەرگە و کۆمیتەی نێونەتەوەیيی خاچی سوور له هه‌رێمی كوردستان، له باره‌گای لیوای ١٧ی پیاده لە کفری ،زنجیره‌یه‌كی تر له سمیناری (یاسای ناکۆکيی چەکداری) بۆ ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی به‌شی هۆشیاريی نیشتمانی و بەشێک لە ئەفسەر و پێشمەرگەکانی بارەگای لیوای ١٧ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە به‌ڕێوه چوو.
لە سه‌ره‌تادا، عه‌مید حه‌کیم که‌ریم ئه‌حمه‌د، فەرماندەی لیوا بە ئامادەبوونی ئەفسەری هۆشیاريی لیوا، پێشوازی له تیمی کۆمیتەی خاچی سوور كرد، دواتر سمینارەکە لەلایەن تیمی خاچی سوورەوە ده‌ستی پێ كرد، و لە چەند وانە و تەوەرێکدا مێژووی خاچی سوور و یاسا و بنەما سەرەکیيەکانی یاسای ناکۆکيی چەکدارییان بۆ بەشداربووانی سمینارەکە ڕوون كرده‌وه.
لە كۆتایی سمینارەکەدا، به‌شداربووان بۆ زیاتر تێگه‌یشتن له بابه‌ته‌كه چەندین پرسیار و سه‌رنجیان خسته‌ڕوو، دواتر له‌لایه‌ن تیمی خاچی سوور لوقمان رەشید حه‌مید، و ڕاوێژکاری سەربازی و ئەمنيی ڕێکخراوەکە وڵامی بەشداربووان درایەوە و گفتوگۆی زیاتر له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه كرا.