کۆبوونەوەیەکی فراوانی تیمی پرۆژەی هاوسەنگیی ڕەگەزی بەڕێوە چوو
ڕۆژی یەکشەممە ۲٥ی شوباتی ۲٠۲٤، لیوای ئەندازیار نەبەز سەلاح سدیق، بەرێوەبەری چاکسازی، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی فراوانی تایبەت بە پرسی پرۆژەی هاوسەنگیی مافی ئافرەت و پیاو لە وەزارەتی پێشمەرگە بە ئامادەبوونی عمید زێڕین، بەرپرسی یەکەی جێندەری وەزارەت و مێجەر لویزا، ڕاوێژکاری سەربازیی وڵاتی ئەڵمانیا و خاتوو شاون، ڕاوێژکاری تایبەتی ئەنجومەنی خانمان لە هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و ڕێکخراو و لایەنەکانی ئافرەتان لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە کۆبوونەوەکە ڕاسپاردە و پێشنیار هەبوو بۆ ئامادەکردنی تیمێکی تایبەتمەند لە بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی کە کار بۆ ئامادەکردنی ڕەشنووسی پرۆژەیەک بکات، کە تیایدا ماف و ئەرکەکان و هاوسەنگیی ڕەگەزی لەناو هێزی پێشمەرگە چالاک و بەهێز بکات، بەتایبەت کە بەڕێوەبەرایەتیی جێندەر (ڕەگەزی)، وەک یەکەیەک بۆ پشتگیری و پشتیوانی لە ڕۆڵ و کاریگەرییەکانی ژنان و ئافرەتان و بەرزکردنەوەی ڕێژەیان لەناو ڕیزەکانی پێشمەرگەدا چالاک کراوە.