Skip to the content

بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە پیرۆزبایی لە ئەفسەران دەکات

بەبۆنەی گەڕانەوەی خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە  پیرۆزبایی خۆی لە تەواوی ئەو ئەفسەرانە دەکات کە ناویان لە دواین خشتەکانی پلە بەرزکردنەوەدا هاتووە و هیوای بۆخواستن کە هەمیشە سەرکەوتووبن لە ئەرکە پیرۆزەکەیان بۆ پارێزگاریکردن لە خاکی پیرۆزی کوردستان و بەرقەرارکردنی هێمنی لەسنورەکانی هەرێمی کوردستان دا، هاوکات رایگەیاند: هەروەکو بەڵێنمان دابوو، ئەرکە سەرەکیەکانی خۆمان وەک ستافی باڵای وەزارەت بۆ رایکردنی کاروبارەکانی ئەفسەران جێبەجێ کردوە بۆ گەرانەوەی پلەکانیان.

بریکاری وەزارەت راشیگەیاند: کە ئەوان بە هاوکاری هەموو لایەک لە وەزارەتی پێشمەرگە هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی بە زوویی کار لەسەر ئەم خشتانەش بکەن کە شایستەی پلە بەرزکردنەوەن و لەماوەیەکی نزیکدا مامەڵەکانی ئەوانیش رایی دەکرێت و پلەکانیان بەرز دەکرێتەوە بەم هەنگاوەش دۆسیەی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی پێشمەرگە سەر ڕاست دەکرێتەوە.