بە ئامادەبوونی وەزیری پێشمەرگە بەشێکی دیکەی هاوکاریى هێزەکانی ئەڵمانیا پێشکەش بە وەزارەتی پێشمەرگە کرا
ڕۆژى يه‌كشه‌ممه ۱٨ی ۲ی ۲۰۲٤، بە ئامادەبوونی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە و عەبدولخالق بابیری، بریکاری وەزارەت و كۆمه‌ڵێك لێپرسراوى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، ڕێوڕەسمی دەستپێکی خولی ڕاهێنان لەسەر ئامێرە ئەلیکترۆنی و تەکنیکیيەکانی میدیای سەربازی، بۆ ژمارەیەک لە کارمەندانی هەردوو فیرقەی سەربازی و لیواکان و بەڕێوبەرایەتيی گشتيی ڕاگەیاندن و هۆشیاريی نیشتمانی کرایەوە.
وەزیری پێشمەرگە لەمیانی گوتەیەکیدا، ڕایگەیاند: "خۆشحاڵم ئه‌مڕۆ به‌شدارم له ده‌ستپێكی هه‌وڵێكی دیكه‌ی نوێكردنه‌وه و به‌دامه‌زراوه‌كردنی سه‌ربازییانه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان."
گوتیشی: دیاره له ماوه‌ی ڕابردوودا، له‌گه‌ڵ تیمی باڵای وه‌زاره‌ت وه‌ك تیمێكی یه‌كگرتوو، هه‌وڵه‌كانمان بۆ چاكسازی و ڕيفۆرمی سه‌ربازی به‌رده‌وامه، هاوشان له‌گه‌ڵ هه‌نگاوه‌كانی ئێمه بۆ پرسه جۆر به جۆره‌كانی پێشخستن و گه‌شه‌سه‌ندنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، تیمی ڕاوێژكارانی هاوپه‌یمانان، ڕۆڵێكی گرنگ و كارا ده‌گێڕن.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆش، كه په‌یوه‌سته به پێشخستنی بواری ڕاگەیاندنی سه‌ربازی له ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تمان، هه‌وڵێكی ستراتیژیيانهی باشه و ڕۆڵی له سه‌ركه‌وتنی پرۆسەی چاکسازیدا ده‌بێت.
لە کۆتایی گوتەکەیدا، وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند: ده‌مه‌وێت سوپاسی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له هه‌رێم و ڕاوێژكارانی باڵای سه‌ربازیى ئه‌و وڵاته بكه‌م، كه جێپه‌نجه‌یان له گه‌شه‌سه‌ندنی بواره جیاجیاكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دیاره.
هاوكارى و پشتيوانى هێزه‌كانى ئه‌ڵمانيا زۆر بوار و لايه‌ن ده‌گرێته‌وه، له‌وباره‌وه ليوا عوسمان محمد مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى ڕاگه‌ياندن و هۆشياريى نيشتمانى ڕايگه‌ياند "هه‌نگاوه‌كانى هێزه‌كانى ئه‌ڵمانيا به‌رز دهنرخێنين."
هه‌روه‌ها کۆلۆنێڵ ئەلیکسندەر هامپ، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێم، گوتەیەکی پێشکەش کرد، و ڕایگەیاند: لەم خولەدا وەک هەنگاوی یەکەم ۳۰ پێشمەرگە لە ڕاگەیاندنی فیرقە و لیواکان بەشدارن و لەلایەن حکومەتی ئەڵمانیاوە پێداویستیى تەکنیکیى میدیایيی نوێ بۆ هەر یەک لە بەشداربووان ئامادە کراوە، و بڕى ٣٢٠ هه‌زار دۆلاريش له‌لايه‌ن حكومه‌تى ئه‌ڵمانياوه ته‌رخانكراوه بۆ ئه‌م هه‌نگاوه، و به‌شداربووانى خوله‌كه‌ش له‌لايه‌ن ژماره‌يه‌ك مامۆستاى تايبهتمهندهوه ڕاهێنانيان پێ ده‌كرێت.