Skip to the content

بە بەشداری پێشمەرگە خولێکی پلاندانانی چالاکی هاوبەش کۆتاییهات

لە بارەگای فەرماندەیی ئۆپەڕاسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بە بەشداری سێ ئەفسەری وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، رێوڕەسمی کۆتای هاتنی خولی پلاندانانی چالاکی هاوبەش بەڕێوەچوو،کە لە لایەن ڕاوێژکارانی باڵای وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانیەتی نێوودەوڵەتی سەرپەرشتی دەکرا.

خولەکە وانەی تیۆری و پراکتیکی لەخۆ گرتبوو لە پلاندانان بۆ ئۆپەڕاسیۆنە هاوبەشەکان بۆ هەموو جۆرەکانی ئۆپەراسیۆنی شەڕ، زیادکردنی زانیاری هاوبەش، پەرەپێدانی تواناکان لە ئامادەکردنی پلان بۆ نەهێشتنی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان.

شایانی باسە، یەکەمین جارە خولێکی لەم جۆرە و لە ئاستێکی باڵادا بە بەشداری ئەفسەرانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و هێزە جیاوازەکانی سوپای عێراق بەڕێوە دەچێت.