Skip to the content

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی ژمێریاریی سەربازی خولى ئامادەکردنی پلانی بودجەی بەکۆتا هێنا

ڕۆژی ٨ی شوباتی ٢٠٢٤، بە ئامادەبوونى جێگرى کونسوڵى گشتىی وڵاتى هۆڵەندا و بەڕێوبەرى گشتیی بودجە و بەرنامەکان/ ژمێریارىی سەربازى لە کۆلێژى بەرێوەبردن و ئابوورى، ڕێوڕەسمی کۆتاییهاتنی خولى ئامادەکردنى پلانی بودجەى ساڵانە بەڕێوە چوو.

ئەم خولە بە سەرپەرشتىی ڕاوێژکارانی سەربازیی هێزەکانى هۆڵەندا و بە هەماهەنگىی بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى بودجە و بەرنامەکانی ژمێریاریى سەربازى و کۆلێژى بەڕێوەبەردن و ئابوورى، لە ڕێکەوتى ٤ی شوباتی ٢٠٢٤ دەستی پێ کرد و بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوامی هەبوو؛ کە بۆ ژمارەیەک ئەفسەر و کارمەندى لیواکانى پیادە و بەڕێوەبەرایەتییەکانى وەزارەتى پێشمەرگە کرابووەوە، تێیدا بەشداربووان ئاشنا بە ڕێکارەکانى خستنەڕووى داواکاریی یەکە سەربازییەکان بۆ ئامادەکردنى پلانى بوودجەى ساڵانە كران.