Skip to the content

بەڕێوەبەرایەتیى تەکنه‌لۆجیای زانیاری کۆتایی بە خولی پەرەپێدانی کۆمپیوتەر هێنا

لە چوارچێوەی پلان و بڵاوکراوەی مەشقی پەسەندکراوی وەزارەتی پێشمەرگە، و بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی توانستی کارمەندانی یەکە سەربازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، ڕۆژى ١٤ی شوباتی ٢٠٢٤، بە ئامادەبوونی عمید بەختیار خداداد حسن، بەڕێوه‌بەری تەکنه‌لۆجیای زانیاری و جێگر و ئەفسەرانی بەڕێوبەرایەتیيه‌کە، ڕێوڕەسمی کۆتاییهاتنی خولی پەرەپێدان و بەهێزکردنی زانستەکانی کۆمپیوتەر بۆ کارمەندان كۆتايى هات.
لەم خولەدا، ژمارەیەک کارمەندی فیرقەی یەک و لیواکانی(٦،٥،٤،٣،٢،١)ی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، بۆ ماوەی چوار هەفتە بەشداربوون و تێيدا چەند وانەیەکیان لەسەر پەرەپێدانی زانستەکانی کۆمپیوتەر و بەرنامەکانی کۆمپیوتەر خوێند، و لە کۆتایيشدا بڕوانامەی دەرچوون بە بەشداربووانی خولەکە بەخشرا.