خشتەکانی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگە گەڕایەوە
دوای رەزامەندی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خشتەی پلە بەرزکردنەوەی نەورۆز و ئەیلولی ساڵەکانی ٢٠٢٠ و ٢٠٢١ و خشتەی نەورۆزی ٢٠٢٢ ئەفسەرانی سەر بە فەرماندەیی هێزەکانی(٧٠، ٨٠) و خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ئەیلولی ٢٠٢٢ و خشتەی نەورۆزی ٢٠٢٣ی ئەفسەرانی سەر بەوەزارەتی کاروباری پێشمەرگە گەرایەوە.
رۆژی پێنجشەممە ١ی شوباتی ٢٠٢٤ دوای بڕینی رێکارە یاساییەکان، خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ئەیلولی ٢٠٢٢ و نەوڕۆزی ٢٠٢٣ ئەفسەرانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و خشتەی نەورۆز و ئەیلولی هەردوو ساڵەکانی ٢٠٢٠ و ٢٠٢١، لەگەڵ خشتەی نەورۆزی ٢٠٢٢ ئەفسەرانی سەر بە فەرماندەیی هێزەکانی(٧٠٫٨٠)ی پێشمەرگە و پاشکۆیی خشتەکانی نەورۆز و ئەیلولی ساڵەکانی( ٢٠٢١٫٢٠٢٠ و نەورۆزی ٢٠٢٢) سەر بە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە گەڕایەوە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و لەلایەن فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەوە رێکارە ئیداری و کارگێرییەکانی بۆ دەگیرێتەبەر.
سەرۆکی ئەرکان رایگەیاند: ''ئەمە نۆیەمین خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانە کە کارمان لەپێناو هەرچی زوو گەرانەوەیان کردوە و هەموو هەولێکیش دەدەین بۆ ئەوەی بە زووترین کات خشتەکانی پلە بەرزکردنەوەی تەواوی ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگە ڕیچکەی یاسایی خۆی وەربگرێت.''
سەرۆکی ئەرکان دڵنیایی دا کە کار بۆ تەواوکردنی خشتەکانی پلە بەرزکردنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکرێت و بەپێی پێویست و لەکاتێکی گونجاودا، فەرمانی پلە بەرزکردنەوەیان بۆ دەردەچێت.