Skip to the content

خولی ئامادەکردنی پلانی بوودجە بۆ ڕۆژی چوارەم بەردەوامی هەیە

لە ڕۆژی چوارەمی بەڕێوەچوونی خولی ئامادەکردنی پلانی بوودجە کە لە ڕێکەوتی ٤ی شوباتی ٢٠٢٤, بۆ ژمارەیەک لە ئەفسەر و کارمەندانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە کراوەتەوە، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و جێگری کونسوڵی گشتی هۆڵەندا و بەڕێوبەری گشتی ژمێریاری سەربازی مامۆستایانی خولەکەیان لە زانکۆی صلاح الدین کۆلێژی بەڕێوەبردن و ئابووری بەسەرکردەوە.

سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران پاڵپشتی خۆی بۆ پرۆسەی چاکسازی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە دەربڕی کە بە هەماهەنگی وهاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان دەستی پێکردوە.

د.ئومێد سەباح، تیشکی خستە سەر ناوەرۆکی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری ئەمریکا و ئاماژەی بەوەدا کە ئەم جۆرە خولانە پاڵپشتیەکی باش دەبێت بۆ بەرزکردنەوەی توانای هزری ئەفسەران و کارمەندانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بۆ خستنەڕووی داواکارییەکانیان بۆ ئەوەی لە بوودجەی ساڵانە جێگر بکرێت.

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران سوپاسی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێریاری و ستافی ڕاهێنەرانی هێزەکانی هۆڵەندا و مامۆستایانی کۆلێژی بەڕێوەبردن و ئابووری کرد بۆ ڕەخساندنی ئەم جۆرە دەرفەتانە.