خولێکی شه‌ش هه‌فته‌يى سەربازی به سه‌ركه‌وتوويى کۆتايی هات
ڕۆژى پێنجشەممە ١٥ شوباتی ٢٠٢٤، لە بنکەی مەشقی پیادەی دهۆک، خولێکی مەشقی سەربازی به به‌شدارى ٤١٦ ئەفسەرى پلەدار و پێشمەرگەی فەوجی ١ی لیوای ١٨ی پیادە، كۆتايى هات.
شايانى باسه خولەکە ماوەی شەش هەفتە بەرەدەوام بوو، پرۆگرامی خولەکە خۆی دەبینیەوە لە بابەتی تیۆری و پراکتیکی.
ئامانج لە کردنەوەی ئەم خولانە ئه‌وه‌يه هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له ڕووى زانستى و جه‌سته‌ييه‌وه ئاماده بكرێن و به‌هێزتر بكرێن.