Skip to the content

سێ ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگە کۆلێژی جەنگیان بە سەرکەوتوویی تەواو کرد

ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ ١٥ی شوباتی ٢٠٢٤، فەریق ڕوکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە دیوانی وەزارەت، پێشوازی لە ئەفسەرانی کوردی بەشداربوو لە خولی ٢٦ی کۆلێژی جەنگ کرد.
سەرۆکی ئەرکان، خۆشحاڵيی خۆی نیشان دا و دەستخۆشی لە ئەفسەرانی کوردی بەشداربوو لە خولی ٢٦ی کۆلێژی جەنگ کرد و ئاماژەی بەوە دا "کۆلێژی جەنگ یەکێکە لە کۆلێژە هەرە ناسراو و گرنگەکانی بواری سەربازی لە عێراق و باڵاترین دامەزراوەی سەربازییە."
سەرۆکی ئەرکان پشتیوانيی خۆی بۆ ئەو ئەفسەرانە دەربڕی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.
شایانی باسە، کۆلێژی جەنگ لە بەغدا، بەرزترین دامەزراوەی سەربازییە لە عێراق و ئەفسەرانی ڕوکن لە ڕشتە و یەکە جیاوازەکانی عێراق بەشداری تێدا دەکەن و خوێندن لەم کۆلێژە لەسەر ئاستی ئۆپەراسیۆن و ستراتیژيیەتە. لە خولی ٢٦ی کۆلێژەکەش سێ ئەفسەری ڕوکنی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ماوەی یەک ساڵ بەشدار بوون، و بڕوانامەی ماستەریان لە بەڕێوەبردن و هونەرەکانی ئۆپەراسیۆن پێ بەخشرا.