سەرۆکی ئەرکان پێشوازی لە بەرپرسی نووسینگەی هاریکاری ئاسایش کرد
رۆژی دووشەممە ٥ی شوباتی ٢٠٢٤، فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، پێشوازی لەکۆڵۆنێڵ مایکل گاچێرۆ، بەرپرسی نووسینگەی هاریکاری ئاسایش لە کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر کرد.
لەو دیدارەدا، بەرنامە و پلانی داهاتووی هاوبەش و گرنگی دان بە بنکەکانی مەشق و ڕاهێنان، دواین هەوڵەکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە لە پڕۆسەی دووبارە ڕێکخستنەوەی یەکە و هێزە جیاوازەکانی پێشمەرگە و هەڵسەنگاندن بۆ چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە و ئایندەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان خرایە بەرباس.
لە تەوەرێکی دیکەی ئەو دیدارەدا، قۆناغەکانی جێبەجێکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری ئەمریکا خرایە بەرباس و هەردوولا بە بایەخەوە باسیان لە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن کرد و هاوڕا بوون لە سەر جێبەجێکردنی برگەو خاڵەکانی ناو کارنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، سەرۆکی ئەرکان دووپاتیکردەوە کە وەزارەتی پێشمەرگە پابەندە بە پڕۆسەی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە و بەردەوامیش دەبن تا پڕۆسەکە بە ئەنجام دەگەینن.
لەکۆتایی ئەو دیدرەدا هەردوولا کۆکبوون لەسەر هەماهەنگی و گرنگی دانی زیاتر بە پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و هێزەکانی ئەمریکا و هێزی هاوپەیمانی نێوودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان بۆ بەئەنجام گەیاندنی کۆی ئەو پرۆسەیە، کە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بەپاڵپشتی تەواوی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هاوکاری هێزی هاوپەیمانان لەناو پرۆژە یاسای چاکسازی بۆ ڕێکخستنەوەی هێزەکان کاری لەسەر دەکات.