سەرۆکی ئەرکان پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان کرد
ڕۆژی سێشەممە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٤، فەریق ڕوکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە دیوانی وەزارەت، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ مەکێنزی، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.
لەو دیدارەدا، پرۆژەی سەرکردایەتی و کۆنتڕۆڵکردن، بایەخدانی زیاتر بە پلانی مەشق و ڕاهێنانی پێشمەرگە و پێشکەوتنەکانی پرۆسەی چاکسازی و هەنگاوەکانی ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە خرایە بەر باس.
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە بارودۆخی هەنووکەییی هێزی پێشمەرگە و پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هاوپەیمانان، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر سوودوەرگرتن لە ئەزموون و توانای سەربازیی وڵاتانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و گواستنەوەی بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان.