هاوپەیمانان گەشبینن بە ئەنجامی پرۆژەیاسای چاکسازیى وەزارەتی پێشمەرگە
ڕۆژى ١٨ی شوباتی ٢٠٢٤، فەریق ڕوکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازی لە جەنەڕاڵ جۆول ڤاوڵ، فەرماندەی گشتيی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارێکدا، کە لیوا حافز محمد علی، ئەمین سڕی سەرۆکایەتيی ئەرکان ئامادەی بوو، یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەنێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگريی ئەمهریکا، پەیوەندییەکانی نێوان پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگريی عێراق، برەودان بە زیاترکردنی هەماهەنگيی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی، هاوکات بەردەوامیدان بە پرۆسەی چاکسازی و باشترکردنی فەرماندەیی و کۆنترۆڵکردن لە ڕيزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، تهوهره گرنگهكانى ديدارهكه بوون و گفتوگۆیان لهبارهوه کرا.
لە بهشێكى ديكهى ئەو دیدارەدا، دوايین پێشهاتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان خرایە بەر باس و هەردوولا تیشکیان خستە سەر گرنگيی هەبوونی پەیوەندی لەنێوان هێزی پێشمەرگە و هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی بۆ لەناوبردنی هزری توندڕەويی داعش و گرووپە تیرۆريستیيەکان لە ناوچەکە، هاوکات فەرماندەی گشتيی هێزەکانی هاوپەیمانان، خۆشحاڵيی خۆی نیشان دا بە هەوڵ و هەنگاوەکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە پرۆسەی چاکسازيی هێزەکان و ئاماژەی بەوە دا هاوپەیمانان گەشبینن بە ئەنجامی پرۆژەیاسای چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە.