Skip to the content

وەزیری پێشمەرگە: دۆخی ئێستا زیاتر لە هەموو کات پێویستی بە هەماهەنگيی پێشمەرگە و بەرگريی عێراق هه‌يه‌

ڕۆژى ۱۹ی ۲ی ۲۰۲٤، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگه، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ پەیپەر، بەرپرسی ئۆفیسی ئاسایشی ئەمه‌ریکا لە باڵێوزخانەی ئەمه‌ریکا لە بەغدا و کۆلۆنێڵ مێشیل گاچێڕۆ، بەرپرسی ئۆفیسی هاریکاريی ئاسایشی ئەمه‌ریکا لە کونسوڵخانەی ئەو وڵاتە لە هەولێر و شاندی یاوەرییان کرد.
لەکۆبوونەوەیەکدا، کە ڕاوێژکارانی باڵای سەربازيی وەزارەتی پێشمەرگە  ئامادەی بوون، دۆخی عێراق و هەرێم و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد. 
کۆڵۆنێڵ پیپەر، جەختی له‌ گرنگی و بایەخی سەقامگیری و ئاسایشی عێراق و هەرێم و ناوچه‌كه‌ کردەوە. 
وەزیری پێشمەرگە، دووپاتی کردەوە کە دۆخی ئێستا لە هەموو کات زیاتر پێویستی بە هەماهەنگيی پێشمەرگە و بەرگری عێراق و خۆڕێکخستنەوەی زیاتر هەیە، لەپێناو پاراستنی ئاسایش و ئاراميى ناوچەکە.
له‌ کۆبوونەوەكه‌دا، بەگرنگییەوە باس لە بایەخی هاوکاری و هەماهەنگییە بەردەوامەکانی ئەمه‌ریکا بۆ بەرگريی عێراق و وەزارەتی پێشمەرگە کرا.