Skip to the content

پشکنینی تاقیکاری بۆ لیواکانی ٨ و ١٩ی پیادە ئەنجام درا

بەڕێوەبەرایەتيی پشکنینی گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، ساڵانە پرۆسەی پشکنین بۆ بەڕێوەبەرایەتیيە گشتییەکان و لیواکانی پیادە و یەکە سەربازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجام دەدات، بۆ ئەم مەبەستە لە ڕۆژانی ١٨ــ ٢١ی شوباتی ٢٠٢٤، لیژنەیەک لە بەڕێوەبەرایەتيی پشکنینی گشتی، پشکنینی تاقیکارییان بۆ لیواکانی ٨ و ١٩ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە كرد.
لیژنەکە بە سەرپەرشتيی عەمید ڕوکن فەرهاد محمد و ئەندامييه‌تی ژمارەیەک ئەفسەری پشکنەر لە چەند بەشێکی جیاواز، پێشووتر پشکنینی فێرکاریيان بۆ تەواوی بەشەکانی هەردوو لیواکە كردبوو، کە تیایدا ڕێکار و ڕێنمایيی نوێیان بە تەواوی بەشەکانی لیواکە دابوو، ئەم پشکنینە تاقیکارییەش وەک هەڵسەنگاندنێک بۆ لیواکانی ٨ و ١٩ی پیادە ئه‌نجام دراوه‌، بۆ ئەوەی بزانرێت ئاستی جێبەجێکردنی ڕێکار و ڕێنماییەکان لەلایەن بەشەکانی لیواکە تا چەند جێبەجێ کراوە.
شایانی باسە، پرۆسەی پشکنینی فێرکاری و پشکنینی تاقیکاری و پشکنینی لەناکاو لە سەرجەم لیوا و یەکە و دامەزراوەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە
ئەنجام دەدرێت.