Skip to the content

پلەی سەربازی ٤٣٠٤ ئەفسەر بەرز کرایەوە

پاڵپشت بە فەرمانی هەرێمی ژمارە ٤٣٩ لە ٢٠٢٣/١٢/٢٤ فەرمانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە ٤٣٤ لە ٢٠٢٤/١/٣١ بە واژووی شۆڕش ئیسماعیل, وەزیری کاروباریپێشمەرگە، لە ۲٠٢٤/٢/١ پلەی ٤٣٠٤ ئەفسەر لە خشتەکانی نەورۆز و ئەیلولی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکەکانی ۷۰ و ٨۰ بەرزکرایەوە.

وەزیری کاروباری پێشمەرگە، پیرۆزبایی لە ئەفسەرانی قارەمان دەکات و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازێت، هاوکات راشیدەگەیێنێت: ''لەماوەی رابردوودا هەوڵەکانمان لەگەڵ تیمی باڵای وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، وەک تێمێکی یەکگرتوو، بە بەرنامەیەکی دروست و سەرکەوتووانە کارمان کرد، لەسەر رێکخستنەوەی دۆسیەی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەران و گەڕانەوەی پلەکانیان لە وادەی ئاسایی و یاسایی خۆی. ''

وەزیری کاروباری پێشمەرگە، دڵنیایی دەداتە سەرجەم ئەفسەران و هێزی پێشمەرگەی کوردستان، کە لەکارنامەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەدا بە ڕژدی کاردەکەن بۆ رێکخستنەوەی تەواوەتی و بەدامەزراوەییکردنی ئەرکی سەربازی لە وەزارەتی کاروباریپێشمەرگە، بۆ ئەمەش داوا دەکات ئەفسەران و هێزی پێشمەرگە وەک هەمیشە لەخۆبردووانە و خۆنەویستانە لە پاراستنی خاک و گەلی کوردستان بەردەوام بن و بە بەرزکردنەوەی پلەکانیان ئەرکی بەڕێوەبردنی سەربازییانە و سەرکردایەتی هێزەکانیان چاکتر پیادە بکەن.