Skip to the content

کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا سەردانی بنکەی مەشقی پیادەی سلێمانی کرد

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ شوباتی ٢٠٢٤، بە ئامادەبوونی لیوا ڕوکن بەختیار محمد صدیق، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، بنیامین حەنا، کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان بە وەکالەت و فەرماندەی هێزی سەربازیی ئەڵمانیا، کۆڵۆنیڵ ئەلێکساندەر سەردانی بنکەی مەشقی پیادەی سلێمانی کرد و لەگەڵ عەمید یاسین، فەرماندەی بنکە و ئەفسەرانی بنکەکە کۆبوونەوە و سەرجەم بەشەكانی بنكەكەیان بەسەر كردەوە.

ئەمینداری گشتیی وەزارەت خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانەکە دەربڕی و هاوکارییەکانی هاوپەیمانی بەرز نرخاند، داوای بەردەوامی و پەرەپێدانی زیاتری كرد، لە هەمان كات فەرماندەی بنكەی مەشقی سلێمانی ئامادەیی بۆ هەر جۆرە هەماهەنگییەك تایبەت بە مەشقی پێشمەرگە دەربڕی.

شایانی باسە بنکەی مەشقی پیادەی سلێمانی یەكێكە لە یەكە مەشقییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە، سەر بە بەرێوەبەرایەتیی مەشقی سەربازیی وەزارەتی پێشمەرگەیە و تایبەتە بە مەشق و ڕاهێنانی هێزەکانی وەزارەتی پێشمەرگە.