کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی بەڕێوهبەرایەتيی چاکسازی و نووسینگەی هاریکاريی ئاسایشی ئەمهریکا لەگەڵ زانکۆی دهۆک بەڕێوە چوو
ڕۆژى سێشهممه ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٤، شاندێکی ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتيی چاکسازی، بە سەرپەرشتيی عهمیدی ئەندازیار شاخەوان سەلام، بەڕێوهبەری بەشی توێژینەوە و پەرەپێدانی پرۆژەکان، هاوشان لەگەڵ شاندێکی ڕاوێژکارانی سەربازيی ئەمهریکا کە پێکهاتبوون لە کۆڵۆنێڵ پەیپەر، پاشکۆی سەربازی لە باڵیۆزخانەی ئەمهریکا لە بەغدا، و کۆڵۆنێڵ مایکل گاچێرۆ، بەرپرسی نووسینگەی هاریکاريی ئاسایش لە کونسوڵخانەی گشتيی ئەمهریکا لە هەولێر، کۆبوونەوەیەکی هابەشیان لەگەڵ د. نزار محمد ئەمین، بەڕێوهبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتیيەکانی زانکۆی دهۆک و بەڕێوهبەر و ستافی مامۆستایانی خولی زمانی ئینگلیزی لە کۆڕنەری ئەمهریکی لە زانکۆی دهۆک ئەنجام دا.
لەو کۆبونەوەیەدا، بەدواداچوون بۆ ئاست و لێهاتویيی بەشداربووانی خولەکە و چۆنیيەتی بەرزکردنەوەی ئاستیان کرا، هاوکات تیشک خرایە سەر گرنگيی بەردەوامبوونى ئهم جۆرە خولانه، بۆ ئەوەی لە داهاتوو ئەفسەر و کارمەندانی وەزارەتی پێشمەرگە زیاتر سوود وەربگرن، لەمبارەیەوە عهمیدی ئەندازیار شاخەوان سەلام پیرۆزبایی لە ئەفسەران و بەشداربووان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن، و سوپاسی زانکۆی دهۆک و ڕێکخراوی سپێرت ئۆف و کونسوڵخانەی گشتيی ئەمهریکای کرد بۆ هەوڵە بەردەوامەکانیان بۆ ڕێکخستنی ئەو خولە.
شایەنی باسە، خولەکە لە چوارچێوەی پرۆسەی ڕیفۆرمی وەزارەتی پێشمەرگە، لە زانکۆی دهۆک بەرێوە دەچێت و ماوەی چوار مانگ دەخایهنێت.