ئەمەریکا پشتگيرى لە گەلی عێراق بە هەرێمی کوردستانەوە دەکات
بهرپرسانى باڵاى وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا و هەرێمی کوردستانى عێراق،ڕۆژی ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، کۆبوونەوەی كۆميتهى بەڕێوەبەری جێبەجێکاریيان بۆ پرسی پێشمەرگە لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە هەولێر ئەنجام دا.
کۆبوونەوهكه بۆ ههڵسهنگاندنى ئهو پێشكهوتنانه بوو كه له پرۆسەی چاکسازی لە هێزی پێشمەرگەدا بهديهاتوون له چوارچێوهى یاداشتنامەی لێكگەیشتنی نێوان وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا و وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەى حكومهتى ههرێمى كوردستان.
كۆميتهكه ئهو پێشکەوتنانەى خستهڕوو کە بۆ چاکسازیی له هێزى پێشمەرگەدا بەدەستهاتوون، هەروەها لەسەر خاڵە سەرەکییەکان بۆ ساڵی داهاتوو ڕێککەوتن وەک بەشێک لە پابەنديی هاوبەش و درێژخایەن بۆ یەکخستنی هێزی پێشمەرگە لە چوارچێوهى وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەى حكومهتى ههرێمى كوردستان و بنیاتنانی هێزێکی پیشەیی كه بتوانێت تێکشکاندنی یەکجارهكیی داعش مسۆگهر بكات.
وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشکەوتنی بەرچاوی لە پرسی چاکسازی لە پێکهاتەی دارایی و هێزەکاندا بەدەستهێناوە. وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا و وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بە خۆشحاڵییەوە دەڕواننە بەردەواميی هەوڵەکانی چاکسازی کە لە یاداشتنامەی لێكگەیشتنی نێوان وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا و وەزارەتی کاروباری پێشمەرگهى حكومهتى ههرێمى كوردستان لە ٢٠٢٢دا هاتووە. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پشتگيرى لە گەلی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە دەکات بۆ بنیاتنانی عێراقێکی بههێز و سهقامگير و خاوەن سەروەری.