محمد شیاع سودانی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی كرد
ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، بە سەرۆکایەتی محمد شیاع سودانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق و بە ئامادەبوونی فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە،کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئاسایشی نیشتیمانی بەڕێوەچوو.
لەو کۆبوونەوەیەدا، دوایین پێشهاتەکانی دۆخی ئەمنی عێراقی و بابەتەکانی بەرنامەی کار و پێشنیارەکان سەبارەت بەو بابەتانە باس کران، لە نێویاندا هێرشەکانی ئەم دواییە خرانە ڕوو کە کاریگەرییان لەسەر عێراق هەبووە، هاوکات پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەری عێراق بوو، هەروەها جەخت لەسەر پێویستی گرتنەبەری هەموو ڕێوشوێنێکی سیاسی و دیپلۆماسی و ئەمنی پێویست بۆ پاراستنی سەروەری عێراق و پاراستنی ئاسایشی عێراق کرایەوە.
فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان جەختی لە گرنگی بەهێزکردنی ئاسایش لە سەرتاسەری وڵات کردەوە، بەو پێیەی حکومەت پێویستی بە جێبەجێکردنی پلانەکانی گەشەپێدان و بنیاتنانەوە هەیە و ئەم بابەتەش بە هیچ شێوەیەک جێگای ڕەزامەندی نیه، جەختیش لەسەر پێویستی وشیاری هێزەکان کردەوە بۆ ئەوەی هەموو هێزە ئەمنییەکان وریا بن و ئاگاداری دزەکردن و ئیستغلالکردنی پاشماوەی تیرۆریستانی داعش بن بۆ سوود وەرنەگرتن لە دۆخی ئەمنی و پێشهاتە ئەمنیەکانی ئەم دواییە وڵات.