یه‌كه‌مین دكتۆرای سه‌ربازی له مێژووی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به ده‌ستهێنرا
ڕۆژی چوار شەممە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، به ئاماده‌بوونی شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه و عه‌بدولخالق بابیری، بریكاری وه‌زاره‌ت و سه‌رۆكی ئه‌ركان و ئه‌مینداری گشتی و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی وه‌زاره‌ت و ئه‌فسه‌رانی باڵا رێوه‌ڕه‌سمی رێزلێنان له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی ئه‌و بڕوانامه‌یه بۆ لیوا روكن كارزان مەولود، له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رێكخرا.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا لیوا روكن كارزان، كورته‌یه‌كی له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و بڕوانامه‌یه خسته‌ڕوو، هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به‌روحیه‌تی خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی و شاخ، خه‌باتی مه‌ده‌نیم ده‌ستپێكرد و له‌دواین وێستگه‌شدا بڕوانامه‌ی دكتۆرام به ده‌ست هێنا. كه ئه‌مه‌ش ده‌خه‌مه خزمه‌تی رێكخستن و پڕۆسه‌ی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
دواتر وه‌زیری پێشمه‌رگه، وێڕای پیرۆزبایی، هیوای خواست هه‌مووان رێچكه‌ی په‌ره‌پێدانی به‌رزكردنه‌وه‌ی توانا سه‌ربازییه‌كان بده‌ن له‌رێگه‌ی زانستی سه‌ربازییه‌وه. ڕاسیگەیاند:" وه‌كو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه شانازی بهوهدهكهین كه ئه‌فسه‌رێكی باڵای ئێمه ئه‌و بڕوانامه باڵایه پڕ به‌خششه به‌ده‌ستبێنێت".
له‌كۆتایی مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا، له‌لایه‌ن وه‌زیری پێشمه‌رگه، بڕوانامه‌ی رێزلێنانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به لیوا روكن كارزان به‌خشرا.