بریکاری وەزارەتی پێسمەرگە پێشوازی لە پاشکۆی سەربازی بەریتانیا لە بەغدا کرد
ڕۆژی ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، عبدالخالق بابیری، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە، و فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکان لە دیوانی وەزارەت، پێشوازییان لە شاندێکی سەربازی شانشینی یەکگرتوو کە پێکهاتبوون لە جەنەڕاڵ گریمی ویرموث پاشکۆی سەربازیی لە باڵویزخانەی شانشینی یەکگرتوو لە بەغداد و کۆلۆنێڵ تیم بەرپرسی بەشی سەربازی کونسوڵخانەی ئەو وڵاتە لە هەولێر و شاندێکی یاوەریکرد.
لەدیدارێکدا، کە بەڕێوەبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکان ئامادەیبوو، پاشکۆی سەربازی شانشینی یەکگرتوو لە بەغداد، خۆی بە ستافی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە ناساند، کە لە ئێستادا وەک پاشکۆی سەربازی بەریتانیا لە بەغداد دەستبەکاربووە و پاشان تیشکخرایە سەر بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و تیمی ڕاوێژکارانی سەربازی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان بۆ کارکردنی پێکەوەیی لەپێناو نەهێشتنی هەڕەشەکانی تیرۆر و چەسپاندن و بەرقرارکردنی ئەمنیەتی ناوچەکە، هەر لەو دیدارەدا باس لە کردنەوەی خولەکان بۆ ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگە لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان و خولەکانی دەرەوەی هەرێم بەتایبەت لە وڵاتی بەریتانیا کرا کە لەم ڕوەوە وەزارەتی پێشمەرگە هەنگاوی ئەرێنی و باشی لەگەڵ شانشینی یەکگرتوو ناوە.
پاشکۆی سەربازی بەریتانیا لە بەغدا روونیكردهوه، كه ئاستی پهیوهندییهكانی و وڵاتهكهی لهگهڵ حكومهتی ههرێمی کوردستان مێژویەکی دێرینی هەیە و هیوای خواست بتوانن لە ئایندەدا رۆڵی باشتر ببینن لە عێراق و پاڵپشتی و هەماهەنگی وڵاتەکەشی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دووپاتکردەوە.
لهكۆتایی كۆبوونهوهكهدا، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە هیوای خواست بەریتانیا له هاوکاری و هەماهەنگیەکانی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوام بێت، لەم ڕووەشەوە ئامادهیی وهزارهتی پێشمەرگەی نیشاندا بۆ هەموو هاوکاریەک کە ئامانج لێی برەودان و گەشەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵیەکان بێت.