Skip to the content

بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی تایبەتی پڕۆژەی یەکسانی رەگەزی کرد

بە هەماهەنگی هێزەکانی هاوپەیمانان و نوێنەری ئەنجومەنی باڵای خانمان و فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچونی ئەنجومەنی وەزیران و ڕێکخراوەکانی ئافرەتان و ژنان لە هەرێمی کوردستان، بەڕێوبەرایەتی چاکسازی سەر بە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پڕۆژەی یەکسانی رەگەزی کرد.

رۆژی پێنجشەممە ۲٥ی کانونی دووەمی ۲٠۲٤، لیوا نەبەز سەلاح سدیق، بەرێوەبەری چاکسازی سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی فراوانی کرد بۆ تاوتوێکردن وگفتوگۆکردنی پڕۆژەی یەکسانی رەگەز لەنێو پێشمەرگە لەگەڵ ڕاوێژکارانی هێزەکانی هاوپەیمانان، ئەنجومەنی باڵای خانمان، فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچونی ئەنجوومەنی وەزیران، یەکگرتوی خوشکانی کوردستان، یەکێتی ژنانی کوردستان، کۆمەڵەی ئافرەتانی کوردستان.

لە کۆبونەوەیەدا، عقید مەجید بادین، بەرێوەبەری تیمی پرۆژەی یەکسانی رەگەزی پوختەیەکی پرۆژەکەی پێشکەش کرد و گفتوگۆیەکی فراوان لەسەر خاڵ و پلانەکانی پرۆژەکە لە لایەن بەشداربووانی کۆبونەوەکە کرا، هاوکات ڕاوێژکارانی سەربازی هۆڵەندا و ئەڵمانیا لە هاوپەیمانیەتی نێوودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان ڕا و بۆچوون و تێبینیەکانی خۆیان لەسەر ئەم لایەن خستە بەرباس و چەندین بابەتی پەیوەندیدار بەو پرسەیان خستە ڕوو.

لە کۆتایی کۆبونەوەکەدا، لایەنەکانی ئافرەتان و ژنان و رێکخراوەکانیان دەستخۆشی خۆیان ئاراستەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە کرد و هیوایان خواست بەردەوامی و پاڵپشتی وەزارەت بۆ ئەو جۆرە دیدارانە بەردەوام بێت لە پێناو هۆشیاری زیاتر لە کۆمەڵگەدا.