Skip to the content

تیمێکی هاوبەشی پێشمەرگە و نووسینگەی هاریکاریی ئاسایش سەردانی بنکەی ئەسنادی سلێمانیان کرد

تیمێکی هاوبەشی پێشمەرگە و نووسینگەی هاریکاریی ئاسایش سەردانی بنکەی ئەسنادی سلێمانیان کرد

ڕۆژی سێشەمم ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، تیمێکی هاوبەشی وەزارەتی پێشمەرگە و ڕاوێژکارانی سەربازی لە کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر، کە پێکهاتبوون لە لیوا رەفعەت عومەر، بەڕێوەبەری میرەی گشتی سەربازی و کۆڵۆنێڵ مایکل گاچێرۆ، بەرپرسی نووسینگەی هاریکاریی ئاسایش لە کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر و جێمس نوێنەری كۆمپانیای ئەمینتۆمی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستان، سەردانی بنکەی کاروباری کارگێری دوو، (بنکەی ئەسنادی سلێمانی) یان کرد، و لە لایەن فەرماندەی بنکە و ئەفسەرانەوە پێشوازیان لێکرا.

مەبەست لەو سەردانەدا، کارکردن بوو بۆ چۆنیەتی بۆ بەرەوپێشبردنی بنکەی كاروباری کارگێری دوو لە پاڕێزگای سلێمانی بۆ ئەوەی لەداهاتوودا ببێتە پاڵپشتییەكی باش بۆ بەڕێوبەرایەتی میرەی گشتی لە رووی كاروباری لۆجستی و دابینکردنی پێداویستیە سەربازییەکان لە کاتی پێویست دا.