Skip to the content

جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپڕاسیۆنەکان سەرپەرشتی کۆبوونەوەی تایبەت بە مەشقی فیرقەکانی کرد

رۆژی ٢٩ی کانوونی دووەمی ۲۰۲٤، لیوا روکن نەجمەدین عومەر، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ مەشق و ئۆپەراسیۆنەکان، بە ئامادەبوونی تیمێکی ڕاوێژکارانی سەربازی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە مەشقی فیرقەکانی کرد.
 
لەو کۆبوونەوەکەدا، کە بەڕێوەبەری مەشقی سەربازیی و بەڕێوبەری سەنتەری ئۆپەڕاسیۆنی وەزارەت و راگری کۆلێژی ئەرکان و تیمێکی ڕاوێژکارانی سەربازی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە ئەفسەرانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە ئامادەیبوون، گرنگیدان بە مەشق و ڕاهێنانی فیرقەکان و چۆنیەتی دروستکردنی بریار لە لایەن فەرماندەی یەکە و دەستەکان لە کاتی پێویستدا گفتوگۆی لەبارەوە کرا، هاوکات دووپات لە بەردەوامیدان بە پلانی مەشق و ڕاهێنانی ساڵانە بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان کرایەوە.

جێگری سەرۆکی ئەرکان دووپاتی لە دانانی خشتە و پلانێکی تۆکمە کرد بۆ مەشق و ڕاهێنانی هێزی پێشمەرگە لە ساڵی نوێدا، لە هەمان کاتیشدا بەردەوامی پشتگیری هاوپەیمانی نێوودەوڵەتی لەهەرێمی کوردستان و هاوکاری وهەماهەنگیان لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەپێویست زاندرا بە تایبەت لە ڕووی مەشق و پاڵپشتی لۆجستییەوە.