زنجیرە سمینارەکانی (یاسای ناکۆکی چەکداری) لەناو لیواکانی پیادە بەردەوامە
رۆژی ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، له باره‌گای لیوای ١٢ ی پیاده لە بەردەرەش، به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هۆشیاری نیشتمانی و تیمی کۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان، ئەڵقەیەکی تر لە زنجیرە سمینارەکانی (یاسای ناکۆکی چەکداری) بۆ ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی به‌شی هۆشیاری نیشتمانی و بەشێک لە ئەفسەر و پێشمەرگەکانی بارەگای لیوای ١٢ی پیادەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە ئه‌نجام درا.
سه‌ره‌تا له باره‌گای لیوا ی ١٢ لەلایەن فەرماندەی لیوای ١٢ی پیادە و ژمارەیەک لە ئەفسەری هوشیاری و بارەگای لیوای ١٢ی پیادە پێشوازی له لوقمان رەشید حمید، ڕاوێژکاری ئەمنی سەربازی کۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتی لە هەرێم و تیمی یاوەری كرا.
لە سەرەتای سمینارەکەدا لەلایەن تیمی خاچی سووری نێودەوڵەتی لە چەند وانە و تەوەرێکدا، یاسا‌و بنەما سەرەکیەکانی یاسای ناکۆکی چەکدارییان بۆ بەشداربووانی سمینارەکە روونكردەوه و تیایدا بە وردی زانیاری و شرۆڤەی پێویستیان لەوبارەیەوە خستەڕوو.

لە به‌شی كۆتایی سمینارەکەدا، به‌شداربووان بۆ زیاتر تێگه‌یشتن له بابه‌ته‌كه، چەندین پرسیار و سه‌رنجیان خسته‌ڕوو و له‌لایه‌ن تیمی خاچی سووری نێودەوڵەتی وڵام درانه‌وه و گفتوگۆی زیاتریان له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه كرد.