Skip to the content

سەرۆکی ئەرکان خەڵاتی ڕێزلێنان دەبەخشێتە ئەفسەرێکی وەزارەتی پێشمەرگە

ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، لە دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە بە هۆی کارامەیی و لێهاتویی لە ئەرکە سەربازییەکان وەک ئەفسەرێکی دڵسۆزو پیشەیی لەلایەن فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشی بە رائد علی صالح عبدالواحد، ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتی مەشقی سەربازی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە.

لەلایەن خۆیەوە، رائد علی صالح خۆشحاڵی خۆی نیشاندا کە بووەتە مایەی رەزامەندی  سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و خەڵاتی ڕێزلێنانی پێ بەخشیوە، بەڵێنی دا کە هەمیشە بە دڵسۆزانە و لەخۆبردوانە ئەرکەکانی جێ بە جێ بکات بۆ خزمەتکردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان.

لەماوەی رابردوودا بە هۆی جۆش و خرۆشی لە هاوکاری نێوان ڕاهێنەرانی تیمی خولاوەی ڕاهێنان و وەزارەتی پێشمەرگە و کارکردن لە پێناو پێشخستنی کارو چالاکیەکانی تیمی ئیتاڵی لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە، خەڵاتی سوپاس و پێزانینی  لەلایەن کۆڵۆنێڵ ستیفانۆ سلڤادۆری فەرماندەی ناوچەی فەرماندەیی کیشوەری وڵاتی ئیتاڵی لە هەرێمی کوردستان پێبەخشرا.