Skip to the content

شاندێکی ڕاوێژکارانی وەزارەتی پێشمەرگە و هاوپەیمانان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازییان کرد

ڕۆژی دووشەممە ۲۲ی کانوونی دووەمی ۲٠۲٤، ڕاوێژکاری باڵای وەزارەتی پێشمەرگە و ڕاوێژکارانی وەزیری پێشمەرگە و ڕاوێژکاری سەربازی وڵاتی هۆڵندا بۆ وەزارەتی پێشمەرگە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازییان کرد، و لەلایەن بەڕێوەبەری چاکسازی و ئەفسەرانەوە پێشوازیان لێکرا.

لە کۆبونەوەیەکدا بەرێوەبەری چاکسازی دوایین بەرەو پێشچوونەکانی پرۆسەی ریفۆرمی وەزارەتیان خستە ڕوو، هاوکات تیشکخرایە سەر بەربەست و ئاستەنگەکان کە ڕوو بەڕووی پرۆسەکە دەبنەوە.

لە لایەن خۆیانەوە ڕاوێژکارانی وەزارەتی پێشمەرگە پاڵپشتی و هەماهەنگی خۆیان نیشاندا بۆ پتەوکردنی پڕۆژەکانی چاکسازی وەزارەت و ئەو تیمانەی بەردەوامن لە کارەکانیان و هەروەها بەدواداچوونی پێویست لەداهاتوودا لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار بکرێت.