Skip to the content

فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی کرد

ڕۆژی چوارشەممە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، لیوای ئەندازیار نەبەز سلاح سدیق، بەڕێوەبەری چاکسازی پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ وۆلف ئەلیکساندەر هامپ، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارێکدا، کە ستافێکی ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی ئامادەی بوون، بەڕێوەبەری چاکسازی دوایین بەرەو پێشچونەکانی پرۆسەی ریفۆرمی وەزارەتی خستە ڕوو، پاشان تیشکخرایە سەر ئەو پڕۆژانەی کە لە ئێستادا کاریان لەسەر دەکرێت لە لایەن تیمی پڕۆژەکانەوە، هەروەها خولەکانی فێربوونی زمانی ئەڵمانی کە لە بەشی تەکنەلۆجیا و زمانەکان بەرێوەدەچێت.

فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا، سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی و تیمی پڕۆژەکانی کرد بۆ ئەو هەنگاوانەی تا ئێستا نراوە هاوکات ئامادەیی تیمی ئەڵمانی نیشاندا بۆ پشتگیری و پێشکەشکردنی ڕاوێژی پێویست لەو پرۆژانەی پێویستە و پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ بەهێزترکردنی خولەکانی زمانی ئەڵمانیا لە وەزارەتی پێشمەرگە دەربڕی.