Skip to the content

لە کۆتا چالاکیدا لیوای ٥ی پیادە خولێکی ڕاگەیاندنیان بەڕێوەبرد

بەرواری ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، بەشی راگەیاندن و ھۆشیاری لیوای ٥ی پیادە بە ئامادەبوونی ئەفسەرانی لیواکە وەک کۆتا چالاکی لە ساڵی ٢٠٢٣دا، خولێکی راگەیاندیان کردەوە بۆ پێشمەرگە و پلەدارانی بەشی راگەیاندن و هۆشیاری لیوا و فەوجەکانیان.

لە خولەکەدا ٢٠ پێشمەرگە و پلەداری لیوا و فەوجەکان بەشداریان تێدا کرد، ئامانج لە کردنەوەی ئەم خولە، پەرەپێدانە بە تواناکانی تیمی راگەیاندن لە بارەگای لیوا و فەوجەکان. 

خولەکە لەلایەن ڕۆژنامەنووس دەرباز علی حسێن بە وتنەوەی وانەی ئامادەکردنی ھەواڵ و راپۆرتی رۆژنامەوانی و ئەرکەکانی پەیامنێری هەروەها رۆژنامەنووس ئیمداد عەبدوڵا بە وتنەوەی وانەکانی فێرکردنی شێوازەکانی وێنەگرتن و ڤیدیۆ تۆمارکردن بەڕێوەبرا.
لەکۆتاییشدا بڕوانامەی بەشداری کردن بە ئامادەبووان بەخشرا.