Skip to the content

وەزارەتی پێشمەرگە بە هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی دهۆک و بە هاوکاری لەگەڵ کونسوڵخانەی ئەمریکا خولێکی زمانی ئینگلیزی بەڕێوەدەبات

ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، بە ئامادەبوونی لیوای ئەندازیار نەبەز سلاح، بەڕێوەبەری چاکسازی، بە نوێنەرایەتی سەرۆکی ئەرکان د. لقمان هادی، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی دهۆک بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، ڕێڤینگ مزوری، نوێنەری کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان، زاک بازی نوێنەری ڕێکخراوی سپێرت ئۆفی ئەمریکی، ژمارەیەک لە ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە و مامۆستایانی زانکۆی دهۆک، مەراسیمی کردنەوەی خولی زمانی ئینگلیزی بۆ ژمارەیەک لە ئەفسەر و کارمەندی وەزارەتی پێشمەرگە لە سنوری پارێزگای دهۆک بەڕێوەچوو.

لەمبارەیەوە لیوای ئەندازیار نەبەز سەلاح، بەڕێوەبەری چاکسازی پیرۆزبایی لە ئەفسەران و پێشمەرگەی بەشداربووی خولەکە کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن وسوپاسی زانکۆی دهۆک ورێکخراوی سپێرت ئۆف و کونسوڵخانەی گشتی وڵاتی ئەمریکای بۆ هەوڵە بەردەوامەکانیان بۆ ڕێکخستنی ئەو خولە کرد، و هیوای خواست کە ئەم جۆرە خولانە بەردەوام بن بۆ ئەوەی پێشمەرگە و ئەفسەرانی وەزارەت سوودمەند بن لێی.

خولەکە لە چوار چێوەی پرۆسەی ریفۆرمی وەزارەتی پێشمەرگە لە زانکۆی دهۆک بەرێوەدەچێت و ماوەی چوار مانگ دەخاینێت و و بەدواداچوونی پێویستی لە لایەن وەزارەتی پێشمەرگە و بەشی تەکنەلۆجیا و زمانەکان بۆ دەکرێت.