پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵ کردنیان ئەنجام دا
![](/media/24762/e1794dd8-697e-4297-89fd-a524720bdb9b.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133503832800000000)
ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، کاتژمێر ٨ ی بەیانی، بە سەرپەرشتی لیوا روکن رێبوار محێدین، فەرماندەی فیرقەی ٢ی پیادە، و لیوای ٦ی پیادە لە سنوری چیای خاڵخاڵان و گوندەکانی (ئۆمەرمەندان، دووشیوان، تەرەقە، تورکمان باغ، کارێزەی خاڵخاڵان)، ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵ کردنیان ئەنجام دا.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، سریەی کۆماندۆی بارەگای لیوا و فەوجەکانی ١ و ٢ و ٣ی لیوای ٦ی پیادە بەشداربوون، تەواوی ناوچەی دیاریکراو کێوماڵ کرا، ئەمەش بۆ دڵنیایی زیاتر لە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و پاراستنی هاووڵاتییان لە هەڕەشەکانی تیرۆریستان.
ئۆپەراسیۆنەکە کاتژمێر ١ی دوای نیوەڕۆ بەسەرکەوتویی کۆتایی هات.