Skip to the content

ڕاگەێندراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

بە توندی سەرکۆنەی هێرشی درۆنی بۆمبڕێژکراو بۆسەر بارەگاییەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکەین، کە لە بەرواری٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە سنوری پیرمام-هەولێر لەلایه‌ن گروپە لە یاسا دەرچوەکان ئەنجام درا.

 سەقامگیری، ئارامی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان، زامنیی ئارامی و سەقامگیری عێراق و ناوچەکەشە، ئێمە لەوەزارەتی پێشمەرگە، بانگی حکومەتی عێراقی و تەواوی دۆستانمان لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکەین، کە پاڵپشتمان بن بۆ راگرتنی ئەو پەلامارە نابەرپرسیارانەدا. کە دەبێتە هۆی ئاشووبی زیاتر بۆ هەرێم و عێراق و ناوچەکە بە گشتی. 

راشیدەگەینین، کە هەرچی زووە بکەرانی ئەو کارە تیرۆریستیانە بدۆزرێنەوە و بە سزای یاسایی خۆیان بگەن. 
دووپاتیشی دەکەینەوە، هێزی پێشمەرگەی کوردستان، وەک هەمیشە بۆ پاراستنی خاک و میللەتەکەمان، مافی بەرپەرچدانەوەی پێویست و گونجاوی دەبێت. 

وەزارەتی پێشمەرگە